لەبارەی كێشەی باج و ئامادەبوونی لەبەردەم دادگا، رۆناڵدۆ بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە
رۆناڵدۆ له‌و بهیانهیدا كه رۆژنامه‌ى ئاس بڵاوى كردۆته‌وه ده‌ڵێت: هیچ مه‌به‌ستێكم نه‌بوه خۆم له باج بدزمه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى باج باش ده‌زانم ورده‌كارى تایبه‌ته به‌داهاتى ساڵانه، سه‌رجه‌م وردهكاریهكانم پێشكه‌ش كردوه.
له به‌شێكى تر‌ى بهیانهكهى رۆناڵدۆ هاتووه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ راوێژكاره تایبهتیهكانم قسه‌م كردووه، كاتێك گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئیمزا كرد، نهم زانى هیچ ده‌زگایه‌كى تایبه‌ت به‌مامه‌ڵه كردنى مافى وه‌به‌رهێنان هه‌بێت.
له كۆتایى به‌یانه‌كه‌دا هاتوه ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه داد پهرهورى رۆلى خۆى هه‌بێت، متمانه‌یه‌كى باشم هه‌یه له‌كۆتایدا بریاریهكه داد په‌روه‌رانه ده‌بێت، دواى ئه‌م به‌یانه بریارم داوه هیچ قسه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه نه‌كه‌م.
محمد سلێمان
