بە وێنە ... لە هەولێری پایتەخت خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی بەرێوەدەچێت

بە وێنە ... لە هەولێری پایتەخت خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی بەرێوەدەچێت
به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی یان یاری به‌هێزكردنی هێزی جه‌سته‌، یه‌كێكه‌ له‌و یاریانه‌ی كە له‌ شاری هه‌ولێر مێژوویه‌كی دێرین و پر شكۆی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌، یاریزانانی شاری هه‌ولێر چه‌ندین جار بوونه‌ته‌ پاڵه‌وانی كیشوه‌ری و ناوچه‌یی و عێراقی، ئێستاش ناویان له‌ مێژوی وه‌رزشی كوردستاندا وه‌ك ئه‌ستێره‌ ده‌دره‌وشێته‌وه‌.

له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌و بۆ هه‌میشه‌ به‌رزراگرتنی مێژوی پاله‌وانه‌كانی هه‌ولێر له‌و بواره‌دا، ناوه‌ندی لاوانی هه‌ولێر سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لاوانی هه‌ولێر خولێكی تایبه‌ت به‌ به‌ركردنه‌وه‌ی قورسایی بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نه‌وجه‌وانانی شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌، رۆژانه‌ به‌شداربوان به‌رده‌وامن له‌ مه‌شقی تایبه‌تی خۆیان به‌ رێنوێنی مامۆستای تایبه‌ت به‌و وه‌رزشه‌.

سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه‌ش ده‌ڵێ: ده‌مانه‌وێت ئه‌م یاریه‌ له‌ شاره‌كه‌ماندا هه‌میشه‌ به‌ زیندویی بمێنێته‌وه‌ چونكه‌ هه‌میشه‌ زۆربه‌ی پاڵه‌وانانی كوردستان لێره‌ بوون، ئێستاش رۆژانه‌ له‌ ئێواره‌وه‌ مه‌شقه‌كانمان ده‌ستپێ ده‌كه‌ین و به‌شداربوانیش به‌ رۆحێكی پڕ له‌ وه‌رزشییه‌وه‌ مه‌شقی رۆژانه‌یان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی دوارۆژێكی گه‌شیان لێ ده‌كرێت.





ئامادەكردن: رێبوار ئیدریس

دارشتنەوە: محمد سلێمان
Top