كۆنتی لە بارەی داهاتووی هازارد لێدوانێكی دا
لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس و لەبارەی دەنگۆی بەجێهێشتنی یانەی چێڵسی لەلایەن ئیدن هازاردەوە، ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری پاڵەوانی پریمەرلیگ رایگەیاند هازارد دڵخۆشە لەگەڵیاندا و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
کۆنتی گووتیشی: لەرابردوو هەواڵی زۆرم لەسەر خواستی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی هازارد خوێندووەتەوە، ئێستاش باسی بەرشلۆنە دەکەن، ئەوانە هەموویان دەنگۆی کاتی گواستنەوەی یاریزانانە و من بەباشی تێی دەگەم.
هازار لەکۆتایی وەرزی رابردوودا دووچاری پێکان هاتوو لەو کاتەوە تا ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلژیکا دەرنەکەوتووە، هاوکات لەگەڵ یانەی چیڵسیش گەشتی چینی نەکرد.
محمد سلێمان
