رۆناڵدۆ دووشەممەی داهاتوو لە بەردەم دادگا ئامادە دەبێت
لەم بارەیەوە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە رۆژی دووشەممە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبەردەم دادگا و لەبەردەم دادوەر لە (بۆزۆیلۆ دی ئەلارکۆن) ئامادە دەبێت.
رۆناڵدۆ تۆمەتبارکراوە بە نەدانی باج لەنێوان ساڵانی 2011 - 2014 داو بەو هۆیەشەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە ئەستێرەكەی مێرنگی دەیەوێت یانەی ریاڵ مەدرید و خولی ئیسپانیا بەجێبهێڵێت.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی دادوەریش کاتژمێر (11:30)ی رۆژی دووشەممە بەکاتی ئیسپانیا رۆناڵدۆ دەچێتە دادگاو روداوەکەش لەلایەن 30 سەرچاوەی هەواڵی و زیاتر لە 125 رۆژنامەنوسەوە روماڵ دەکرێت.
محمد سلێمان
