پاڵەوانە ھەولێرییەکە لە مۆسکۆ شەڕ دەکات
بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ووڵاتی روسیا ئارام ساڵح ناسراو بە ئاراممیر کوڕە پاڵەوانە کوردەی شاری ھەولێر لە یاری زۆرانبازی ئازاد لە پایتەختی روسیا ڕووبەرووی دوو زۆرانبازی ووڵاتی رووسیا ببێتەوە و یاریزانە کوردەکەش لە ئامادەکارییەکی چڕ دایە بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامێکی شایستە بەدەست بھێنێت لەم بارەیەشەوە ئارام ساڵح لە مۆسکۆ وە بۆ ماڵپەری گوڵان گوتی" ئەوە ڤیستیڤالێکی نوێدەوڵەتی یاری زۆرانبازییە لە ووڵاتی روسیا بەرێوە دەچێت، منیش وەکو یاریزانێک کورد ڕووبەرووی دوو زۆڕانبازی رووسی دەبمەوە بە ناوەکانی ڤیرتیگۆ و ئۆلگ ئەنجام دەدەم و ناوبراوگوتیشی یارییەکە بە بەشداری من و ئەو دوو پاڵەوانەی رووسیا ئەنجام دەدرێت لە پارکی سپۆرتی نێودەوڵەتی لە رووسیا، ئارام ئاماژەی بەوە داوە کە وەکو ھەستێکی نەتەوایەتی و نیشتیمان پەروەری بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان ئەو یارییە ئەنجام دەدات ھیواخوازیشم بتوانم سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بھێنم و سەری خۆشم بەرز بکەمەوە، گوتیشی " ترسم لە ھیچ یاریزانێک نییە لەم کەرنەڤاڵە و ھەموو ئامانجێکم بەرز کردنەوەی ناوی خۆم و ووڵاتەکەم و ئاڵای کوردستانە.
کارزان کانەبی-گوڵان-مۆسکۆ
