مۆرینهۆ بە هێنانی ئەم ئەستێرەیە ئامانجەكەی بارسێلۆنا تێكدەشكێنێت

مۆرینهۆ بە هێنانی ئەم ئەستێرەیە ئامانجەكەی بارسێلۆنا تێكدەشكێنێت
خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاریزانێكی ئیتاڵی كردۆتە ئامانج كە ئامانجی سەرەكی یانەی بارسێلۆنایە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە، یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر داوای خۆزێ مۆرینهۆ دەیەوێت بۆندێك لەگەڵ ماركۆ ڤێراتی ئیتاڵی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی پاریس سان جێرمان واژۆ بكات.

سەرچاوەكە نوسیویەتی: كارگێری یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ سەركەوتنی بۆندەكە بڕی (60) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی بدەنە یانەی پاریس سان جێرمان و ڤێراتی بكەنە خاوەنی درێسی سوور.

میرەر ئەوەیشی نوسیوە: یانەی مانچستەر یونایتد پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ مینۆ رایۆلای بریكاری نوێی كارەكانی ڤێراتی هەیە و پێشتر سەركەوتووبوون لەگواستنەوەی پۆگبا و ئیبراهیمۆڤیچ و موختاریان كە هەمان بریكاری كارەكانن، بۆ ئەمەش دەیانەوێت داوای لێبكەن ئامانجەكەی بەرشلۆنە بگوازنەوە ئۆڵدترافۆرد.



محمد سلێمان

Top