سێ یاریزانی زاخۆ لە ھەڵبژاردەی عێراق داوا کراون

سێ یاریزانی زاخۆ لە ھەڵبژاردەی عێراق داوا کراون
سێ یاریزانی زاخۆ لە ھەڵبژاردەی عێراق داوا کراون
دوای ئەوەی قەیرانی دارایی ڕووی لە یانەکانی کوردستان کرد کە ئەوانیش کەمێک پشتیان لە یاریزانانی بیانی و ھاوردە کردو زیاتر پشتیان بە لاوانی شارەکەیان بەست بۆ ئەوەی دڵنیابن لە ئاست و توانا و دڵسۆزی یاریزانە کوردەکانی شارەکانی کوردستان، یەکێک لەم یانانەش یانەی زاخۆ بووە کە ئەمساڵ تاڕادەیەک بە پێکھاتەیەکی لاوی کوردەوە بەشداری لە خولی نایابی عێراقی کردووە، ئاستی یاریزانە کوردەکانیش بووتە جێگای متمانەی ڕاھێنەرانی تر ، ھەر بۆیە بە ھۆی ئاست بەرزی یاریزانانی کوردی یانەی زاخۆ و پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لە خولی عێراقی سێ یاریزانی تیپی خولی عێراقی زاخۆ لەلایەن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی عێراقی داوا کراون یاریزانەکانیش پێکھاتووە لە ھەریەک لە یاریزانان(رێبەر نازی، محەممەد شاکر،سەبری شڤان) لەلایەن ھادی عەلی ڕاھێنەری تازەپێگەیشتوانی ھەڵبژاردەی عێراقی داوا کراون و یاریزانەکانیش چەند یەکەیەکی مەشقییان لەگەڵ ھەڵبژاردە ئەنجام داوە بوونەتە جێگای متمانەی دەستەی ڕاھێنەرانی ھەڵبژاردە بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوەی عێراق، جگە لەوەش ڕاھێنەری یانەی زاخۆ عیماد عودەی ڕاھێنەری یانەی زاخۆ گرنگییەکی زۆر بە یاریزانە لاوە کوردەکانی یانەکە دەدات و پشتی تەواویان پێ دەبەستێت لە یارییەکانی خولی عێراقی ئەوەش ھەلێکی باشی بۆ یاریزانان ڕەخساندووە بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە تیپەکانی ھەڵبژاردەی عێراق.
کارزان کانەبی
Top