جوانا کۆنتا لە قۆناغی هەشتی وێمبڵدۆن سیمۆنا هالێپی دوورخستەوە
لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا و لە یارییەکی بەهێزدا، جانا کۆنتا لە نێو خاک و لەبەردەم هاندەرانییدا بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە سیمۆنا هالێپی دووەمی تێنسزانانی جیهانی بردەوە.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، هالێک ئاستێکی بەرزی پیشاندا و ئەم کۆمەڵەیەی بە ئەنجامی حەوت شەش بردەوە، لە کۆمەڵەی دووەمدا یارییەکە بە هەمان ئەنجام کۆتاییهات بە ڵام ئەمجارە لە سوودی کۆنتا، لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەشدا جوانا بە پاڵپشتی هاندەرانی ئاستێکی بێوێنەی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش چوار ئەم کۆمەڵەیەشی بردەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
محمد سلێمان
