بە فەرمی ... میلان گرێبەستی دۆناروومای تا 2021 نوێكردەوە
دوای ئەوەی چەند جارێک دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، دۆناروومای گۆڵپارێزی ئەیسی میلان یانەکەی بەجێدەهێڵێت و تەنانەت چەند دەستەوارەیەکی فەرمیشی بەدەستگەیشت، بەڵام لە یانە ئیتاڵییەکە ئەمڕۆ بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزە تەمەن 18 ساڵییەکەی راگەیاند.
دۆنارووما گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵە و تا ساڵی 2021 دەبێت و مێدیاکانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە، گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە بۆ هەر ساڵێک شەش ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەشی 80 ملیۆن یۆرۆیە.
محمد سلێمان
