بە فەرمی ... كاتی یاریكردنی سوپەری ئیسپانیا لە نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا دیاری كرا
یاری چوون رۆژی 11-8-2017 ئەنجام دەدرێت و یاری گەرانەوەش 14-8-2017 ئەنجام دەدرێت، ئەمە لە کاتێکدا ریاڵ مەدرید لە یاری جامی سوپەری ئەوروپا رۆژی 8-8-2017 لە ووڵاتی مەقدۆنیا رووبەروی یانەی مانچستەر یونایتد دەبێتەوە کە ئەوەش وادەکات یانەی ریاڵ مەدرید بە بێ پشوو رووبەروی یانەی بارسێلۆنا ببێتەوە بۆیە لە دیاری کردنی ئەو کاتە نارازییەو داوای لە یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا)ی کردووە پێداچونەوە بە کاتەکەدا بکات چونکە پێشتر رۆژانی 13-8 و 6-8ی مانگ دیاری کرابوو.
محمد سلێمان
