سان جێرمان و بارسێلۆنا بۆ بە دەستهێنانی كۆتینیۆ ئامادەن

سان جێرمان و بارسێلۆنا بۆ بە دەستهێنانی كۆتینیۆ ئامادەن
ئەمرۆ سێشەممە 4-7-2017 رۆژنامە ئینگلیزیەكان بڵاویان كردۆتەوە كە تا ئێستا هەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ بە دەستهێنانی (كۆتینیۆ)ی ئەستێرەی هێلی ناوەراستكاری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی بەرازیل بێ هیوانە بوونە.

بە گوێرەی هەواڵەكانیش پاریس سان جێرمان بۆ دەستخستنی كۆتینیۆ بری 100 ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردووە.

وە بە گوێرەی هەواڵەكانیش بارسێلۆنا لە كاتی شكستهێنانی لە گرێبەست كردن لەگەڵ ماركۆ ڤیراتی ئیتاڵی راستەوخۆ هەوڵەكانی بۆ كرینی كۆتینیۆ بۆ ریزی یانەكەی بە گرێبەستێكی نموونەیی وەسف دەكات.

محمد سلێمان
Top