بڕیارە یانەی سلێمانی بگەرێتەوە خولی عێراق
دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی نوسراوی فەرمی کردووە بۆ ھەریەک لە یانەکانی ھەولێرو دھۆک وسلێمانی بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکان تەواو بکەن لەم خاڵانەی کە یەکێتی ناوبراو بۆ یانەکانی داناوە بۆیە ئەگەری زۆری ھەیە یانەکانی کوردستان جارێکی تر بگەرێنەوە نێو خولە گەورەکەی عێراق یانەی سلێمانیش کە تاکە یانەی ناوچەکەیە ماوەیەکی زۆرە لە خولەکە دابراوە ئێستا ھەوڵ بۆ گەڕانەوەی دەدات و ئامادەکاری ئەوەشی تێدایە ، لەم بارەشەوەیەک لە ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد گوتی" ئێمە لە ئێستاوە ئامادەکاری ئەوە دەکەین کەوا بتوانین کارێک بکەین بۆ گەڕانەوەمان بۆ خولی نایابی عێراقی ئەو داوایانەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی داوای کردووە ئێمە جێ بەجێ دەکەین ، لە ھەر ئەگەرێکیش فیدراسیۆنی عێراق ڕازی بووە بە کارەکانی ئێمە،وە ئێمەش ئامادەکاری ئەوەمان تێدایە کە بتوانین کارێک بکەین دڵی ھاندەرانی شاری سلێمانی خۆش بکەین کە ماوەیەکی زۆرە لە خولەکە دوور کەوتونەتەوە ، بۆیە بەرنامەی زۆرمان دەبێت لە ئەگەری گەڕانەوەمان بۆ خولی نایابی عێراقی چونکە ماوەیەکە چاوەڕوانی ئەوەین بگەرێنەوە ، جگە لەوەش بەلێنی ھاوکاری تەواومان پێدراوە لەلایەن داراییەوە بۆ ئەوەی بتوانین تیپێکی تۆکمە درووست بکەین و کێبرکێ لەگەڵ یانەکانی عێراق بکەین و یاریزانی بەتوانا بھێنین بۆ ریزی یانەی سلێمانی، جێگای ئاماژە پێکردنە لە پاڵاوتنەکانی خولی پلەیەکی عێراقی بۆ سەرکەوتن بۆ ریزی یانە پلە نایابەکانی عێراقی یانەی سلێمانی لە کۆمەڵەی باکور نەیتوانی پلێتی قۆناخی داھاتوو بەدەست بھێنێت.
کارزان کانەبی
