ئیدارەی بلوز 95 ملیۆن پاوەندیان بۆ كۆنتی راهێنەر تەرخان كردووە بۆ گواستنەوە دوو یاریزان

ئیدارەی بلوز 95 ملیۆن پاوەندیان بۆ كۆنتی راهێنەر تەرخان كردووە بۆ گواستنەوە دوو یاریزان
یانەی چێڵسی ئینگلیزی خۆی بۆ گواستنەوەی هەردوو یاریزان ئەلیکس ساندرۆی یاریزانی یوڤێنتۆس و باکایۆکۆی تییەمۆ یاریزانی مۆناکۆ ئاماد دەکات.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی زە گاردیان، ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی چیڵسی دەوێت ئەمساڵ هەردوو یاریزان لە ریزی پێکهاتەی چیڵسی ببینێ.

رۆژەنامەکە نووسیویەتی: یانە ئینگلیزییەکە بڕی 55 ملیۆن پاوەند بۆ ئەلکیس ساندرۆی یاریزان باڵی راستی خانمە پیرەکە داناوە و دەیەوێت بە زووترین کات بیگوازێتەوە ریزی یانەکەی، هەروەها بۆ تییەمۆ باکایۆکۆی یاریزانی ناوڕاستی مۆناکۆش 40 ملیۆن پاوەندی بۆ گرێبەستەکەی داناوە.
Top