بە فەرمی ... PBS بە 5 كاناڵەوە دەست بە پەخش دەكات دژی beINsport
موفلیح هه‌فتا، به‌رپرسى شارى راگه‌یاندنى سعودیه ئاشكرایكردووه، له لایه‌ن چه‌ند گه‌وره سه‌رمایه‌دارێكى سعودی بریارى دامه‌زراندنى ئه‌و تۆڕه‌یان داوه‌و به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى فرێكوێنسى كه‌ناڵه‌كه پێكهاتووه له 11977v 27500 له سه‌ر مانگى ده‌ستكردى عه‌ره‌بسات و له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ى ئه‌وروپاشه‌وه به پێنج كه‌ناڵ سه‌رجه‌م یارییه‌كان په‌خش ده‌كه‌ن.
هاوكات رۆژنامه‌ى " مه‌كه"ـى سعودى ئاشكرایكردووه له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا په‌خشى تۆڕى بین سپۆرت له‌سه‌ر مانگى ده‌ستكردى عه‌ره‌بسات و نایلسات راده‌گیرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌خشه‌كه له لایه‌ن وڵاتانى میسر‌و سعودییه‌وه كۆنترۆل ده‌كرێت.
دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ سعودیە، ئیمارات، میسر و بەحرەین، کەناڵی بین سپۆرت زیانێکی زۆری بەرکەوتوو و بەشێکی زۆری کۆمێنتار و شرۆڤەکارانی کەناڵەکە وازیان لە کارەکانیان هێنا و بەشێکیشیان گرێبەستەکانیان هەڵوەشێندرایەوە.
محمد سلێمان
