ئاگاداری كات و شوێنی یاریەكەی ئەمرۆی پورتوگال و ئیسپانیا بن
یارییەكە كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (گوسیر) لەشاری گداینا لە وڵاتی پۆڵەندا بەرێوەدەچێت.
هەردوو هەڵبژاردە لە كۆمەڵەی دووەم یاری دەكەن شان بەشانی هەڵبژاردەكانی مەقدۆنیا و سڕبیا، لەیارییەكانی گەڕی یەكەم، پورتوگال لە سربیای بردەوە و ئیسپانیاش گۆڵبارانی مەقدۆنیای كرد.
هەردوو هەڵبژاردەكەش پاڵێوارون بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە و ئەگەر لەیارییەكە یەكسانبن ئەوە بەرێژەیەكی زۆر سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەردەكەن.
محمد سلێمان
