چاوەرواننەكراو ... رۆناڵدۆ نزیكە بە بوونی خاوەن چوارەم منداڵ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه جۆرجینای هاوڕێ كچه‌كه‌ی كریستیانۆ سه‌ردانی پزیشكی كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه منداڵێكی به‌ڕێوه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ئه‌وه كراوه كه دوای 5 مانگی دیكه منداڵه‌كه‌ی له دایك بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كریستیانۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ ئێستا خاوه‌نی كوڕێكی 7 ساڵانه به نێوی جۆنیۆر، هه‌ڵبه‌ت هه‌فته‌ی رابردووش ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه كریستیانۆ له رێگه‌ی منداڵدانی ده‌ستكرده‌وه دووانه‌یه‌كی له دایكێكی ئه‌مێریكا خستۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌ی دایكی منداڵه‌كان به نهێنی لای كریستیانۆ ماوه‌ته‌وه.
كریستیانۆ له دوای ئه‌وه‌ی له 2012 له له ئیرینا شایكی رووسی جیابووه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندان كچی دیكه په‌یوه‌ندی به‌ستووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هیچ كامێكیان به ئه‌ندازه‌ی جۆرجینای ته‌مه‌ن 22 ساڵ نه‌بووه كه له زۆربه‌ی مه‌راسیم و پشووه‌كان وه‌ك هاوژینێك ده‌رده‌كه‌ون.
محمد سلێمان
