راهێنەری پۆرتوگال: لەبەر رۆناڵدۆ دەست دەخەمە ناو ئاگرەوە

راهێنەری پۆرتوگال: لەبەر رۆناڵدۆ دەست دەخەمە ناو ئاگرەوە
لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا، پێش یارى نێوان پورتوگال و مەکسیک، کە بڕیارە ئێوارى ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت، فرناندۆ سانتۆسى راهێنەرى هەڵبژاردەى بەڕازیلى ئەوروپا دووپایکردووەتەوە ئامادەیە لە پێناو رۆناڵدۆى هێرشبەرى تیپەکەى دەستى بخاتە ئاگرەوە، ئەمەش بەهۆى کەسایەتى و هەڵوێستە تایبەتى و وەرزشیەکانیەوە، لەبەرئەوەى پێیوایە کەسێکى زۆر باشە.

سانتۆس دەڵێت: من راهێنەرى ئەوبووم کاتێک تەمەنى ١٨ ساڵ بوو لە یانەى سپۆرتینگ لشبۆنە، ئامادەم دەستم بخەمە ناو ئاگرەوە بەهۆى کەسایەتى و هەڵوێستە تایبەتى و وەرزشیەکانیەوە، دووبارەى دەکەمەوە جارێکى تریش ئامادەم دەستم بخەمە ناو ئاگرەوە، لەبەرئەوەى بەڕاستى رۆناڵدۆ کەسێکى زۆر باشە.

لە بارەى کێشەکانى کریستیانۆوە، راهێنەرى ناوبراو داواى لێبوردنى کرد و رەتیکردەوە وەڵامى هیچ پرسیارێکى تر لەسەر رۆناڵدۆ بداتەوە، کە لە ئێستادا بە خۆدزینەوە لە باج لە ئیسپانیا تۆمەتبارکراوە.

فرناندۆ سانتۆس، کە توانى یۆرۆى ٢٠١٦ بۆ پورتوگال بەدەست بهێنێت، ئەوەشى ئاشکرا کردووە لەگەڵ یاریزانەکانى رێککەوتووە کێشە تایبەتیەکانیان لە هەڵبژاردەکە دووربخەنەوە و سەرنجیان لەسەر کارەکانى تیپەکەیان بێت.

محمد سلێمان
Top