بەهۆی ڤیراتیەوە داهاتووی راكیتیچ نادیارە
رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردووه دواى نزیك بونه‌وه‌ى فیراتى له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه، ئه‌گه‌رى هه‌یه یاریزانى كرواتى ئیڤان راكیتیچ كامپ نووجێبهێلێت.
ئه‌گه‌رچى یانه‌ى بلوگرانه هه‌وڵ ده‌دات پارێزگارى له‌تواناكانى راكیتیچ بكات، به‌ڵام به‌هۆى هاتنى فیراتى زه‌حمه‌ته هه‌وڵه‌كانى به‌رشلۆنه سه‌ر بگرێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى نوسیوه به‌رشلۆنه نایه‌وێت وا به‌ئاسانى ده‌ست به‌ردارى راكیتیچ بێت ،ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌گه‌ر گرێبه‌تسێكیان به‌برى (50)ملیۆن یۆرۆ پێ بگات.
له‌لایه‌كى تر رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردوه چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ راكیتیچ ئیمزا بكه‌ن له‌وانه مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر سیتى و بایره‌ن میونخ.
محمد سلێمان
