بارسێلۆنا بەرگریكارێكی كۆڵۆمبی كردۆتە ئامانج
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی كە نزیكە لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی بەرشلۆنە ئاشكرای كردووە: رۆبێرت فێرناندێزی سكرتێری یانەی بەرشلۆنە خودی خۆی چاودێری (یاری مینا)ی كۆڵۆمبی كردووە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: فێرناندێز چۆتە مەدرید و ئامادەی یاری نێوان كۆڵۆمبیا و كامیرۆن بووە و لە نزیكەوە سەیری یاری (یاری مینا)ی كردووە.
سپۆرت ئەوەش دەڵێت: یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی خۆی نیشانداوە لەپێناو گواستنەوەی ئەم بەرگریكارە بڕی (9) ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی پالمیراس بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یاریزانەكە پەیوەندی بە ریزی یانەكەیەوە بكات.
