لە رووی ماددیەوە كێشەیەكی گەورە دەكەوێتە نێو جامی كیشوەرەكان

لە رووی ماددیەوە كێشەیەكی گەورە دەكەوێتە نێو جامی كیشوەرەكان
تەنھا 3 رۆژ ماوە بۆ دەستپێكردنی یاریەكانی جامی كیشوەرەكانی ساڵی 2017 و بەرپرسانی پاڵەوانێتیەكەش ئاشكرایان كرد كە بەھۆی كەمی فرۆشتنی بلیتی یاریەكانەوە كێشەیان بۆ دروست بووە.

بە پێی زانیاریەكان تا ئێستا 30% بلیتی یاریەكانی قۆناغی یەكەم نەفرۆشراوە كە نرخەكەی بە 700 ھەزار یۆرۆ مەزەندە كراوە، بۆیە پێش بینی دەكرێت جگە لە یاریەكانی ھەڵبژاردەی رووسیا یاریەكانی تر كەمترین ھاندەر بێنە یاریگاكانەوە كە ئەوەش كێشەی گەورەیە نەك بۆ ئەم پاڵەوانێتیە بەڵكو ترسی ئەوە ھەیە بۆ یاریەكانی مۆندیالیش كە ساڵی داھاتو دەكرێت بە ھەمان شیوە بلیتی یاریەكان نەفرۆشرێت.


محمد سلێمان
Top