سەرۆکى بارسێلۆنا: مێسی بۆ ماوەیەكی درێژ لە یانەكەمان بەردەوام دەبێت
وتیشی: میسی پێی راگەیاندم کە دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بەردەوام بێت و بەهیچ شێوەیەک بیری لە جیهێشتنی یانەکەى نەکردۆتەوە.
سەرۆکی بارسێلۆنا دوپاتیکردەوە پێش دەستپێکردنەوەى وەرزی نوێ گرێبەستی میسی درێژ دەکرێتەوە تا ساڵی 2021 و رێورەسمێکیشی بۆ ئامادە دەکرێت.
پێشبینی دەکرێت بە پێی گرێبەستە نوێیەکە میسی بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ موچەى سالانە وەربگرێت.
