یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی دۆگلاس كۆستا لەسەر هێڵە
جیانلوكا دی مارزیۆی رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی لە تۆڕی سكای سپۆرتس وتی: پیپی مارۆتای سەرۆكی تەنفیزی یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ جۆنیۆر میندۆزای بەرێوەبەری كارەكانی دۆگلاس كۆستای بەرازیلی كۆبۆتەوە.
ئەو رۆژنامەنوس وتیشی: یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ كۆستا گەیشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەریزی یانەی خانمە پیرەكە درێژە بەكاروانی وەرزشی خۆی بدات.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: بۆندی كۆستا لەگەڵ یوڤی دەگاتە بڕی (40) ملیۆن یۆرۆ، هەروەها یاریزانەكە وەك مووچەی ساڵانە بڕی (6) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.
محمد سلێمان
