یانەی بایرن میونخ فانێکی ھاندەرانی لە کوردستان دەکاتەوە

یانەی بایرن میونخ فانێکی ھاندەرانی لە کوردستان دەکاتەوە
یانەی بایرن میونخ فانێکی ھاندەرانی لە کوردستان دەکاتەوە
کۆمەلێک گەنج لە شاری ھەولێر بۆ یەکەمجار کارێکی جیاوازیان کردووە لە شاری ھەولێر ئەویش بە کرنەوەی فان کوردستان بۆ کردنەوەی ھاندەرانی یانەی بایرن میونخ لە شارەکانی کوردستان و بوون بە گەورەترین فان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و لە ماوەیەکی کورتیشدا یانەی بایرن بەفەرمی وەڵامی ئەو فانە دەداتەوە، دامەزرێنەرانی ئەو فان لە ئێستاوە ھەوڵی ئەوە دەدەن کەوا لە داھاتوو ژمارەیەک لە ھەوادارانی یانە ئەڵمانیە لەکوردستان بباتە یاریگای ئەرینا وئەڵمانیا و کردنەوەی قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانان لە شاری ھەولێر لە بارەی دامەزراندنی ئەو فانەش دکتۆر دلێرکوردە رواندزی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لەسەرەتادا خۆم لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە ھاندەری بایرن و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیام ئەو بیرۆکەیەم لە مێژە ھەبوو، بەڵام بواری ئەکادیمیم ڕێگای نەدەدا پەیوەندی ڕاستەوخۆ بەبایرنەوە بکەم ، لە کاتی پشوەکەی مانگی سێ لە ڕێگەی چەند فانێکەوە کە فانی ڕەسمین لەلایەن بایرنەوە دانیان پێنێنرابوو توانیم پەیوەندی بە سەرۆکی فانەکەوە بکەم و ئیمەیلم بۆکرد ئەوانیش زۆر ڕێزی ئیمەیلەکایان گرتوو ئامادەیی ھاوکارییان دەربڕی ئیتر فۆڕمیان بۆ ناردم و پڕم کردەوە و پەیوەندیشم بە چەندین ھاندەری بە ئەمەکی بایرن کرد لە کوردستان کە خاوەن پەیجی گەورەن لە کوردستان ئەوانیش کاک دابان و کاک حوێز ھەروەھا چەند برادەرێکی تریش ھاوکار بوون وەکو سەبری و سروشت و مامۆستا زانا و عمر و دانەر و ئەسام جەباری ...توانیمان نەخشە ڕیگایەک دابنێین بۆ کۆکردنەوەی ھەموو ھاندەارانی بایرن مونشن لە کوردستان .
لە بەرواری ٣ ی ئازار نامەیەکم بۆ ھات ژمارەی ٩٩٩٠٦٢٤١ فان کلاب یان پێبەخشین و ووتیان دەتوانن بە ڕەسمی کارەکانتان دەتوانن بکەن و خەڵک بکەن بە ئەندامی فانەکەتان و ئیشمان لەسەر ئەوە کرد خەڵک بکەینە ئەندام کە ڕۆژانە داخلی سیستەمی ئەوانی دەکەین ئەوەبوو لەبەرواری ١٠ی مانگی ئازار دانیان پێدانانین وەکو فانێکی بایرن لە ژێر ناوی Kurdistan fans ، ئێستا دەتوانن زانیاری وەرگرن لەسەر ئەو فانە کە لەلایەن بایرنەوە داخلی سیستەم کراوە ئەوەی خوارەوەش دەقی دان پێدانانەکەیە :
گرنگی دامەزراندنی فان لەوە دایە دەتوانی بە شێوەیەکی سەردەمیانە ھاندەرانی خۆت کۆ بکەیتەوە لە شوێنێکی گشتی ھانی یانەکەت بدەیت ، بایرن زۆر گرنگی بە فان دەدات تەنانەت ئەوان ژمارەی ١٢ ناپۆشن چوونکە باوەڕیان وایە کە جەماوەر یاریزانی ژمارە دوانزەیە .
ھەروەھا بایرن زۆر گرنگی بە گیانی وەرزشی دەدات چونکە لە کۆتایی دا یاری کردن بردنەوەو دۆڕاندنی تێدایە ئێمەش لە کوردستان لە ڕێگەی ئەو فانەوە دەمانەوێت وا لە خەڵک بکەین کە ڕازی بێت بەوەی کە بردنەوەو دۆڕاندن چێژی خۆی ھەیە ئیمڕۆ دەکەوین بەڵام بەیانی ھەڵدەستینەوە و ھانی یانەکەشمان دەدەین بەبێ ھەست بریندار کردنی کەسانی تر .
ئێمە خێراترین فان بووین کە لەماوەی یەک ھەفتە دانیان پێداناین کەچئ ئەوەی عراق لە ٢٠١١ پێشکەشیان کرد لە ٢٠١٣ دانیان پێدانان ....لە کوردستانیش ھیچ فانێکی ڕەسمی نیە ھی یانەکانی تر جگە لە ئێمە نەبێت .
ھیوادارین چاڵاکیەکانمان بەرفراوان بکەین لە زووترین کاتیش دا کۆمەڵێک ھاندەری کورد ببەیەنە ناو ئالیانز ئەرینا و تەنانەت داوا لە ئیدارەی بایرن بکەین کە ئەکادیمیای وەرزشی لە کوردستان بکاتەوە بۆ پێگەیاندنی لاوان کە ئێستا لە چین چەندین ئەکادیمیایان داناوە چوونکە گەورەترین فانیان لە چین ھەیە کە خۆی لە نەوەت ملیۆن کەس دەدات .
کارزان کانەبی
Top