سەورە ھەوڵ بۆگەیشتن بۆ خولی عێراق دەدات

سەورە ھەوڵ بۆگەیشتن بۆ خولی عێراق دەدات
سەورە ھەوڵ بۆگەیشتن بۆ خولی عێراق دەدات
یانەی سەورەی شاری کەرکووک ئەمساڵ جیاواز لە ساڵان بە ڕاھێنەرێکی لاو و کۆمەلێک یاریزانی تر خەونی ئەوەی ھەیە بگاتە ریزی یانە گەورەکانی عێراقیش، کارگێڕی یانەکەش بەر لە دەستپێکردنی خولی پلە یەکی عێراقی و پلە یەکی کوردستان گرێبەستێکی لەگەڵ ڕاھێنەری و یاریزانی پێشووی یانەکە یاریزانی پیشەگەر دارا محەممەد مۆربکات بۆ ئەوەی بتوانێ ئەمساڵ جیاواز بێت لە ساڵەکانی تر ، ئەم ڕاھێنەرە لاوەش لە یەکەم ئەرکی توانی تیپەکە سەربخات بۆ خولی پلە نایابی کوردستان و عێراقی لەم بارەشەوە دارا محەممەد بە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" دوای ئەوەی کارگێڕی یانەکە کۆبوتەوە لە نێو پێنج ڕاھێنەر منیان ھەڵبژارد بۆ ڕاھێنەرایەتی یانەکە یانەکە ھیوای گەیشتنی بە خولی پلە نایابی کوردستان و عێراقیشی ھەیە توانیمان بە ھیمەتی ھەموو لایەک لە کۆمەڵەی کوردستان سەرکەوین بۆ یارییەکانی قۆناخی داھاتوو لە خولی عێراقیش گۆڕانکاریشم کردووە لە ریزی یاریزانان چەند یاریزانێکم لە یانەکانی تر ھێناوەتە ریزی یانەکە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ھەروو خولی عێراقی و کوردستان ئامانجمان ئەوەیە لە خولی پلە یەکی کوردستانیش سەربکەوین و یانەکە بگەینینەوە خولی یانەکانی پلە نایاب و لە عێراقیش قۆناخی باشمان بڕیوە تەنیا چەند ھەنگاوێکمان ماوە پێنج یاریزانمان ھێناوە و مەشقەکانیشمان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە خولی عێراقی ، ھەرچەندەمن ماوەیەکی کەمە وازم لە یاری کردن ھێناوە چونکە کە ھاتمەوە لە دەرەوەی عێراقی چەەند یانەیک بۆ خولی عێراقی پێیان گوتووم یاری بکەم لە ووڵاتی مالیزیاش یاریم دەکرد لە یانەی سیدار سیتی پلە نایاب بوو بۆیە تەمەنیشم تەواو بوو بڕیارمدا بگەرێمەوە بۆ کەرکووک خزمەت لەم شارە بکەم.
کارزان کانەبی
Top