رۆناڵدۆش لە بارەی باجەوە تێوەگلا

رۆناڵدۆش لە بارەی باجەوە تێوەگلا
ئەنجومەنی مەدریدی پایتەختی مەدرید تۆمەتێكی دیكەی خستە پاڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەی ریال مەدرید.

بەپێی ئەو هەواڵە لە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوكراوتەوە، رۆناڵدۆ لەلایەن ئەم ئەنجومەنە تۆمەتی خۆدزینەوەی لە باجدان دراوەتە پاڵ و ئەگەر هەیە بەند بكرێت.

ئەو ئەنجومەنە بڵاوی كردۆتەوە، رۆناڵدۆ تۆمەتبارە بە خۆدزینەوە لە باجدان لەنێوان ساڵان (2011 تا 2014) و بڕی (14) ملیۆن یۆرۆی بە حكومەت نەداوە.

بەپێی ناوەرۆكی بەیاننامەكەی ئەم ئەنجومەنە هاتووە: رۆناڵدۆ هاوشێوەی میسی پەنای بۆ كۆمپانیایەكی تایبەت بردووە كە لە ساڵی (2010) دامەزراوە بۆ ئەوەی كاری خۆی بكات و بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ خۆی لە باجدان بدزێتەوە.

ئەگەر ئەم تۆمەتە بەسەر رۆناڵدۆ یەكلایی بكرێتەوە، ئەوا ئەستێرە پورتوگالییەكە بۆ ماوەی (2) ساڵ بەند دەكرێت.

محمد سلێمان
Top