گۆڵدن ستەیت بووە پاڵەوانی NBA
یارییەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامدرا و کیڤن دورانت، سەرکردایەتی گۆڵدن ستەیتی کرد بۆ بردنەوەی یارییەکە کاتێک توانیی 39 خاڵ بۆ یانەکەی تۆماربکات و ستیڤن کیوریش 34 خاڵی تۆمارکرد لە یارییەکەدا لیبرۆن جەیمس، ئەستێرەی یانەی کلیڤلاند هەرچەند توانیی 41 خاڵ تۆماربکات، بەڵام نەیتووانی نازناوەکە بۆ یانەکەی یەکلایبکاتەوە و گۆڵدن ستەیت نازناوەکەی بۆ پێنجەم جار لە مێژوویدا بردەوە کە ساڵانی 1947، 1956، 1975 و 2015 نازناوەکەی بەدەستهێناوە.
ساڵی رابردوود واریورز ژمارەی پێوانەیی لە بردنەوەی یارییەکان تۆمارکرد، کاتێک 73 یاریی بردەوە و تەنیا یەک هەنگاو مابوو بۆ بردنەوەی نازناوی خولەکە بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک، بەڵام نازناوەکەی لەدەستدا و ئەم وەرزە بەهێزەوە گەڕایەوە و توانیی نازناوەکە بەدەستبهێنێت.
محمد سلێمان
