محرز لە لایەن یۆڤانتۆسەوە داواكراوە

محرز لە لایەن یۆڤانتۆسەوە داواكراوە
یانەی یوڤانتۆسی ئیتالی ریاز محرز، یاریزانی یانەی لێستەر سیتی ئینگلیزیی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت ئەم هاوینە یاریزانەکە بباتە ریزەکانی.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی رایگەیاندووە، ریاز محرز لە پلانەکانی یانە ئیتالییەکەدایە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات، لەکاتێکدا یوڤێ لە گواستنەوەی دۆگلاس کۆستا، یاریزانی بەرازیلی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیش نزیکبووەتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دۆگلاس کۆستا بژاردەی یەکەمی یانە ئیتالییەکەیە و لە ئەگەری شکستهێنانی لە گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە دەیەوێت محرز بباتە ریزەکانی.

ریاز محرزی جەزائیری، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ لێستەر سیتی پێشکەشیدەکات، لەلایەن چەندین یانەوە داوایدەکرێت، لەپێش هەمووشیانەوە ئارسیناڵ، چێڵسی و بارسێلۆنا.

محمد سلێمان
Top