ڤیراتی نزیكە لە ماڵئاوایكردن لە سان جێرمان

ڤیراتی نزیكە لە ماڵئاوایكردن لە سان جێرمان
ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت هەوڵەكانی خۆی بخاتە گەر بۆ گرێبەست كردن لەگەڵ (ماركۆ ڤیرات)ی ئەستێرەی ناوەراستی ئیتاڵی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی وە لە ئێستادا یانە كەتەلۆنیەكە بری 100 ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردووە بۆ گرێبەست كردن لەگەڵ یاریزانە ئیتاڵیەكە.

وە رۆژنامەنووسی ئیتاڵی (دێ مارزێو) گووتی: ڤیراتی ئارەزووی ئەوە دەكات كە لە وەرزی داهاتوو روو بكاتە یانەی بارسێلۆنا بەڵام ئیدارەی یانەی سان جێرمان دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.

دێ مارزێو زیاتر دەڵێت و: دووپاتی دەكاتەوە كە بریكاری یاریزانە ئیتاڵیەكە بە ئیدارەی یانە فەرەنسیەكەی راگەیاندووە كە ڤیراتی ئارەزووی مانەوە لە یانە فەرەنسیەكە ناكات و دەیەوێت وەرزی داهاتوو بە یەكجارەكی ماڵئاوای لە یانەكە بكات.

جێگای باسە ماركۆ ڤیراتی تەمەن 24 ساڵان ئاستێكی بەرزی لە ماوەی رابردوو لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان پێشكەش كردووە و وە لە ئێستادا یەكێكە لە باشترین ناوەراستكارەكانی كیشوەری ئەوروپا.

وەهەروەها ڤاڵڤێردی راهێنەری نوێی یانەی بلوگرانا ئارەزووی گرێبەست كردن دەكات لەگەڵ یاریزانە ئیتاڵیەكە بۆ ئەوەی پشتی پێ ببەستێت لە هێلی ناوەراستی یانەكەی دوای ئەوەی ئینێستا لە وەرزی رابردوو كەمێك پاشەكشەی لە ئاستەكەی كردبوو.

محمد سلێمان
Top