بارسێلۆنا بۆ كرینی سێ یاریزان 120 ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردووە
ئاماژەى بەوەشدا ئەو 120 ملیۆن یۆرۆیە لە کڕینی سێ یاریزاندا خەرجی دەکەن.
بەڕێوەبەری کارەکانی بەرشەلۆنە باسیشی لەوە کرد کە ناوی ئەو سێ یاریزانە یەکلایی بۆتەوە کە بۆندیان پێشکەش دەکرێت و لە ئێستادا گفتوگۆکان دەستیپێکردوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن یانەى بەرشەلۆنە هەوڵ بۆ کرینی ڤیراتی یاریزانی پاریس سانجێرمان و بیلیرینی یاریزانی ئارسنال و عوسمان دیمبلی یاریزانی بروسیا دۆرتمۆند دەدات.
محمد سلێمان
