ناوەرۆكی گرێبەستەكەی سەلاح و لیڤەرپول بزانە
بەپێی هەواڵێکی ئەو کەناڵە، یاریزانە میسرییەکە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی رێدز دەکات و لەم هەفتەیەدا بەفەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیێنرێت.
بین سپۆرت رایگەیاندووە، دوای گفتوگۆییەکی زۆری نێوان هەردوولا لیڤەرپوول لەسەر مەرجە تاکەکەسییەکان لەگەڵ محەممەد سەڵاح گەیشتووەتە رێککەوتن و وەرزی داهاتوو یاریزانەکە لە لیڤەرپوول یارییدەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەڵاح لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر رووبەڕووی هەڵبژاردەی تونس بوونەوە لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی ئەفریقای 2019 و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر تووشی شکستبوون.
محمد سلێمان
