مۆرینیۆ بەمەرجی ئاڵوگۆركردن هێرێرا دەداتە بارسێلۆنا
رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی بەریتانی رایگەیاندووە، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری نوێی یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لە پەیوەندی خۆی و هێرێرا وەربگرێت بۆ ئەوەی یاریزانەکە رازیبکات پەیوەندی بە بارسا بکات، بەڵام مۆرینیۆ پێشتر فرۆشتنی ئەو یاریزانەی رەتکردووەتەوە.
رۆژنامەکە لەدوایین پێشهاتدا رایگەیاندووە، مۆرینیۆ رازییە بە فرۆشتنی هێرێرا، بەڵام بەمەرجێک بارسێلۆنا جۆردی ئەلبا، یاریزانی باڵی چەپی بەرگری یانەکەی بداتە یانە ئینگلیزییەکە.
ئاندێر هێرێرا ساڵی 2014 لە یانەی ئاتلێتیک بیلباو چووەتە یانەی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر 36 ملیۆن یۆرۆ و پێشتر لەژێر سەرپەرشتی ڤالڤێردی یارییکردووە.
محمد سلێمان
