ڤیراتی یانەی داهاتووی دەستنیشانکرد

ڤیراتی یانەی داهاتووی دەستنیشانکرد
مارکۆ ڤیراتی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، لە رێگەی بەڕێوبەری کارەکانییەوە یانەی داهاتووی دەستنیشانکرد.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رۆیشتنی ڤیراتی لە پاریس سانجێرمان و پەیوەندیکردنی بە یانەی بارسێلۆنا، چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانیا، بڵاویانکردووەتەوە، ئەو یاریزانە بارسێلۆنای ناوێت و بژاردەی یەکەمی دوای پاریس سانجێرمان یانەی ریال مەدریدە.

رۆژنامەکان ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، مارکۆ بە لیۆناردۆ دی کامپڵی بەڕێوبەری کارەکانی راگەیاندووە، کە حەزدەکات پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات نەوەکو بارسێلۆنا.

محمد سلێمان
Top