پێشرەو عەزیز لەبەر دڵکورد چەند یانەیەکی سوێد ڕەتکردەوە
تیپی دڵکوردی پلە دووی خولی یانەکانی ووڵاتی سوێدە و یانەکە یانەیەک کوردییە و خاوەن چەندین یاریزانی کوردە لە تاڕاوگە ئێستا یانەکە سەرقاڵی ئەوەیە خۆی بە تیپێکی بەھێزتر پێشان بدات بۆ خولی پلە دووی سوێد و ھەوڵی ھێنانی چەندین یاریزانی تر دەدات بۆ ئەوەی تیپەکەی بەتەواوی ئامادە بێت بۆ خولەکان،یانەکانیش چاویان لە یاریزانە کوردە بەتواناکانی ئەوانە یەکێک لە یاریزانانی یانەکە پێشرەوعەزیزی کاپتنی یانەکەیە کە چەندین گرێبەستی پێشکەشکراوە ، لەبارەی جێنەھێشتنی یانەی دڵکوردیش پێشرەوعەزیز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ھەر رۆژێک دادێت بگەرێمەوە کوردستان و خزمەت بە وەرزشی کوردستان بکەم ھەر کاتێکیش ھەڵبژاردەی کوردستان ئامادەکرا بۆ پاڵەوانیەتیەکانی دەرەوە ئامادەم ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم ھەڵبژاردەوە بکەم بە شانازییەوە حەزم لێیەتی درێسی ھەڵبژاردەکەم بپۆشم بۆ ھەڵبژاردەی عێراقیش گوتی" جارێک بەمنیان گوتووە بەڵام من زۆر نەچوومە دوای ئەم ھەواڵە بۆیە ئێستاش دەلێم ھەتا ھەڵبژاردەی کوردستان ھەبێت ئامادە نیمە یاری بۆ لەبارەی یانەکانی ووڵاتی سوێدیش گوتی" دەوری سێ بۆ چوار یانە ھەبوو داوای گرێبەستیان لێم کردووە بەڵام لەبەر خۆشەویستیم بۆ یانەی دڵکورد ئامادە نەبووم یانەکەم جێ بھێلم، من دەمەوێ خزمەتی زیاتر لە یانەی دڵکورد بکەم لە ووڵاتی سوێد چونکە من گرێبەستم لەگەڵ ئەو یانەیە ھەیە و بۆیە دەبێ پاپەندی گرێبەستەکە خۆم بم لەم ووڵاتە ، ھەموو ھیوای من ئەوەیە یانەی دڵکورد بگەینینە خولی پلە یەکی سوێد کە یەکێ:ە لە خولە گەورەکانی ئەوروپا لەوێشەوە ھەوڵ بۆ ئەوە بدەین ئەم تیپەکە بگەینینە چامپیۆنس لێگ ئەوە گەورەترین ئاواتی من و سەرجەم یاریزانانی یانەکەیە ، تاکو ئێستاش لەگەڵ ھیچ یانەیەکی ھەرێمی کوردستان قسەم نەکردووە بۆ یاری کردن و گەڕانەوە ئێستا ھەموو بیرم لای یانەی دڵکورد و یانەیەکی کوردییە و دەمانەوێ کورد و توانای کورد لە دەرەوەش پێشان بدەین.
کارزان کانەبی
