مێسی: رۆژنامەو رۆژنامەنوسان دوژمنایەتیان لە نێوان ئێمە دروست کردووە و ستایشی رۆناڵدۆش دەكات
مێسی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ھەریەک لە ئێمە ھەوڵ دەدات باشترین ئاست پیشان بدات و ببێتە باشترین، بێ شک کریستیانۆ رۆناڵدۆش یاریزانێکی گەورەیە و ساڵ بە ساڵ باشتر دەردەکەوێت ئەمەش ھۆکاری ئەوەیە کە ببێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیھان.
مێسی هەر لە درێژەی قسەکانید دەڵێت: لە ھەرشوێنێک یاری بکەم دەمەوێت سەرکەوتن و بردنەوە تۆمار بکەم، ھەوڵ دەدەم ساڵ بە ساڵ لە ساڵی رابردو باشتر بم من پێشم وایە لە ھەمان ئاستی خۆمدا ماوم.
محمد سلێمان
