زێدان هەوڵی رازیكردنی مۆراتا و رۆدریگێز دەدات
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، زیدان هەوڵدەدات متمانە بۆ خامیس رۆدریگێز و ئەلڤارۆ مۆراتا دروستبکات بۆ ئەوەی لە یانەکەدا بمێننەوە.
رۆژنامەکە رایگەیاندووە، زیدان دەزانێت خامیس رۆدریگێز لە کەم بەشداریکردنی لە یارییەکانی یانەکەدا توڕەیە، لەکاتێکدا یاریزانەکە رۆڵێکی ئاوای نەبوو لە بردنەوەی نازناوەکان لەگەڵ یانەکەدا.
مارکا رایگەیاندووە، زیدان نازانێت چ گۆرانکارییەک بەسەر تیپەکەی دادێت و پێویستی بەگواستنەوەی یاریزانی گەورە نییە، چونکە ئەو پشت بە یاریزانی گەنج دەبەستێت و هانیاندەدات بۆ بردنەوەی نازناوەکە، هەریەکە لە تیۆ هێرناندێز، مارکۆس یورێنتی، خیسوس فالیخۆ و چەندین ئەستێرەی دیکە لە پلانکەی یانەکەدان.
هەوڵەکانی زیدان بۆ رازیکردنی ئەو دوو یاریزانە لەکاتێکدایە کە چەندین یانە بۆ گواستنەوەی هەردوو یاریزانەکە لەسەر هێلن.
محمد سلێمان
