بایرن شوێنگرەوەی ئەڵۆنسۆی دیاریكرد

بایرن شوێنگرەوەی ئەڵۆنسۆی دیاریكرد
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی وڵاتی ئەڵمانیا بڵاویان كردەوە، كە یانەی بایرن میونخ باشترین شوێنگرەوەی بۆ چابی ئەڵۆنسۆی ئیسپانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەكە دۆزییەوە.

ئەڵۆنسۆ بۆندەكەی لەگەڵ یانەی بایرن میونخ كۆتایی پێهات و بەشێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لەیاریكردن راگەیاند و ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ كرد.

ماڵپەری (سبۆكس)ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە، یانەی بایرن میونخ دەیەوێت بۆند لەگەڵ (كۆرینتین تولیسۆ)ی یاریزانی یانەی لیۆنی فەرەنسی واژۆ بكات.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: تۆلیسۆ پێشتر راشكاوانە رایگەیاندبوو نایەوێت لەیانەی لیۆن بمێنێتەوە و ئارەزوو دەكات پەیوەندی بە یانەیەكی گەورەی ئەوروپی بكات.

محمد سلێمان
Top