كۆستا: لە پلانەكانی وەرزی داهاتووی كۆنتی راهێنەر نیم
كۆستا له‌مباره‌یه‌وه له نوێترین لێدوانی‌دا گوتی: راشكاو ده‌بم له‌گه‌ڵتان، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر راهێنه‌ر كۆنتی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و پێی گوتم له پلانه‌كانی ئهودانیم بۆ وه‌رزی داهاتوو.
هێرشبەرە ئیسپانییەكە گوتیشی: تاوه‌كو ئێستا یاریزانی چێلسییم، چونكه گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام راهێنه‌ر منی ناوێت، بۆیه به هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێت بڕۆم.
كۆستا كه وه‌رزی رابردوو له پرێمه‌رلیگدا 20 گۆڵی بۆ چێڵسی كرد، هه‌روه‌ها له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئاتلێتیكۆ مه‌درید گوتی: نازانم ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئاتلێتیكۆ مه‌درید یان نا، با بزانم چۆن ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه ئاتلێتیكۆ ده‌بێت چوار پێنج مانگ چاوه‌ڕێ بكه‌م تاوه‌كو یاریی بكه‌م، (به هۆی سزاكانی سه‌ر یانه‌كه)، خه‌ڵكیش ده‌زانن من ئاتلێتیكۆم خۆشده‌وێ و حه‌زده‌كه‌م له مه‌دریددا بژیم، به‌ڵام ده‌مه‌وێت باش بیر له داهاتووی خۆم بكه‌مه‌وه.
جێگای باسە كۆستا، له هاوینی 2014 له ئاتلێتیكۆ مه‌دریده‌وه روویكرده چێڵسی.
محمد سلێمان
