جۆکۆڤیچ لە رۆلاند گارۆس ماڵئاوایی كرد

جۆکۆڤیچ لە رۆلاند گارۆس ماڵئاوایی كرد
نۆڤاک جۆکۆڤیچی سێربی، دووەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی تێنسی رۆلاند گارۆس کرد.

لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە جۆکۆڤیچ رووبەڕووی دۆمینیک تیمی نەمسایی و شەشەمی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکە بوویەوە و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

تێنسزانە نەمساییەکە لە یارییەکەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لەماوەی دوو کاژێر و 15 خولەکدا یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە، ئەنجامی کۆمەڵەکان 7-6، 6-3 و 6-0 بوون.

محمد سلێمان
Top