بالۆتێلی نزیكە لە بوروسیا دۆرتمۆند
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بۆرووسیا دۆرتموند دەیەوێت ماریۆ بالۆتێلی بگوازێتەوە یانەکەی و بیکاتە شوێنگرەوەی پیێر ئۆبامیانگ، کە وا بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵدا یانەکەی بەجێبهێڵێت.
جگە لە رۆژنامەی بێڵد، هەواڵی چوونی ماریۆ بۆ یانە ئەڵمانییەکە، لەلایەن مینۆ رایۆلای بەڕێوبەری کارەکانییەوە پشتڕاستکراوەتەوە و سوپەر ماریۆ لە هاوینی ئەمساڵدا روو لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموند دەکات.
محمد سلێمان
