مانچێستەر بونایتد بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ریال مەدرید گرێبەستێكی پێشكەشی یانەكە كرد
بەپێی هەواڵێکی سکای سپۆرت مانچێستەر یونایتد دەستەوارەیەکی بە 52 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی مۆراتا پێشکەشی ریال مەدرید کردووە، بەڵام ئەوەشی راگەیاندووە، کە لۆس بلانکۆس نایەوێت بە کەمتر لە 78 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.
مۆراتای 24 ساڵ لە بەجێهێشتنی ریال مەدرید نزیکبووەتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لەلایەن زینەدین زیدانەوە پشتی پێنەبەسترا و لە چەند یارییەکی کەمدا نەبێت بەشێوەی سەرەکی یاریی پێنەکرا.
یانەکانی میلانی ئیتالی و چێڵسی ئینگلیزیش دوو داواکاری دیکەی ئەو هێرشبەرە ئیسپانییەن، بەڵام مان یونایتد بەسەرکردایەتی خۆسێ مۆرینیۆ دەیەوێت پێش ئەوان بکەوێت یاریزانەکە بباتە ئۆڵدترافۆرد.
جێگای باسە مۆراتا لە وەرزی رابردوو توانی بەشداری لە 43 یاری یانەكە بكات و 20 گۆڵیش ئەنجامبدات.

محمد سلێمان
