وڵاتانی كەنداو لە دوای پچراندنی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ وڵاتی قەتەر چۆن گاریگەیان كردە سەر كەناڵی beIN Sport و یانەكانی ئەوروپا
پچرانی پەیوەندی چەند وڵاتێكی گرنگی عەرەبی لە ناوچەكە لەگەڵ وڵاتی قەتەر كە چەندین كاریگەری یەك لە دوای یەك تيايدا روويداو وە یەكێك لەو گاریگەریانەش وەرزش و كەناڵی ناسراوی BeIN Sportە.
ئەگەر ئێمە سەرەتا لە بارەی کاریگەری کردنە سەر کەناڵی BeIN Sportی وەرزشیەوە قسە بكەین ئەوا سەرجەم شیکەرەوە وەرزشییە سعودییەکان دەستیان لە کارکردن لەو کەناڵە کێشایتەوە.
وە بەپێی هەواڵی ڕۆژنامە خلیجییەکان، هەندیک لە ڕۆژنامە نوسە ئیماراتییەکانیش وازیان لەو کەناڵە بەناوبانگە قەتەرییە هێناوە.
جێگای باسە کۆمپانیایی فرۆکەوانی قەتەر سپۆنسەری چەندین درێسی یانە ئەوروپیەكانە لەناویشیاندا یانەی بارسێلۆنایە كە هەر چەندە گرێبەستی هەردوو لە 30-6-2017 كۆتایی پێدێت بەڵام بەهۆی ئەم كێشە لەناكاوەی كە روویدا و چەندین وڵات دژی وڵاتی قەتەر وەستانەوە ئەم هۆكارانەش وادەكات كە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەدا ئیدارەی یانەی بلوگرانا كەمێك پاشەكشە بكات یاخود بەشێوەیەكی سستی بەرێوەبچێت و یاخود هەردوو لا كۆتایی بە پەیوەندی یەكتر بێنن.
وە دیارترین کەسایەتی شیکەرەوەی وەرزشی کە ئیماراتی و سعودی بێت و ناسراوبێت کە وازیهێنابێت، فەهد عتێبی و عەلی سەعید کەعبییە، كە ئەم دوو شیكەرەوەیەش هاودارێكی زۆریان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیە.
هەروەها یانەی ئەهلی سعودییە لەسەر تویتەری خۆی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوەو بڕیاریاندا گرێبەستە سپۆنسەرییەکانی کۆمپانیایی فرۆکەوانی قەتەڕی هەڵوەشێننەوە.
هەروەها مەترسیەكی دیكە لەسەر وڵاتی قەتەر بەرێوەچوونی مۆندیالی 2022ە بەڵام دوا بریار لە دەستی یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفایەوە.
محمد سلێمان
