بارسێلۆنا و ئارسناڵ یاریزان ئاڵوگۆر دەكەن

بارسێلۆنا و ئارسناڵ یاریزان ئاڵوگۆر دەكەن
ئەمرۆ ئیدارەی یانەی ئارسناڵ لەگەڵ ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا رەنگە بگەنە رێككەوتن لەسەر گواستنەوەی ئاردان تۆران یاریزانی یانەی بارسێلۆنا و هێكتۆر بێلێرين یاریزانی یانەی ئارسناڵ لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو.

جێگای باسە ئاردان تۆران لە لە ساڵی 2015 لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە گرێبەستێكی 34 ملیۆن یۆرۆی رووی كردە یانەی بارسێلۆنا.

رۆژنامەی "دەیلی ستار" رایگەیاند كە یانەی بارسێلۆنا لە بەرامبەر فرۆشتنی یاریزانە توركیەكە داوای 26 ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی داكات.

هەروەها هەمان سەرچاوە رایگەیاند كە یانەی بارسێلۆنا بە ئەگەری روودانی هاتنی هێكتۆر بێلێرین بۆ ریزی یانەكەی ئەوا ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت لە گواستنەوەی یاریزان و وە دەیەوێت لە رێگەی هێرشبەری یانەكەی لێونێل مێسی هەوڵی رازیكردنی دی ماریا بدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزی بلوگراناوە بكات.

محمد سێلمان
Top