بایرن میونخ دەستبەرداری چەند یاریزانێكی دەبێت
رۆژنامەكە بڵاوی كردۆتەوە: یانەی بایرن میونخ دەیەوێت دەستبەرداری سێ یاریزانی خۆی بێت و سێ یاریزان بباتە ریزەكانی.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: یەكێك لەو ئەستێرانە دۆگلاس كۆستای بەرازیلی و باڵی تیپەكەیە و دەیەوێت بە بڕی (40) ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.
بێڵد ئەوەیشی نوسیوە: یانەی بایرن میونخ لە گواستنەوەی ریناتۆ سانچێزی پورتوگالی پەشیمانە كە ساڵی رابردوو هێنایە ریزەكانی، نرخی یاریزانەكەیشی بە (35) ملیۆن یۆرۆ دەستنیشان كردووە.
هەروەها یانەی بایرن میونخ دەیەوێت لە شۆرشەكەی خۆیدا دەستبەرداری (سڤین ئۆلریچی)ی گۆڵپارێزی خۆی بێت لەبەرامبەر (3) ملیۆن یۆرۆ، لەكاتی دەستكەوتنی ئەم هەموو برە پارەیە سێ یاریزان دەباتە ریزەكانی.
محمد سلێمان
