ئەمرۆ ئینتەر میلان گرێبەست كردن لەگەڵ راهێنەری نوێی رادەگەیەنێت

ئەمرۆ ئینتەر میلان گرێبەست كردن لەگەڵ راهێنەری نوێی رادەگەیەنێت
رۆژنامەکانی ئیتاڵیا تەئکید لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئیدارەى ئینتەرمیلان لەگەڵ سپالێتی گەیشتۆتە رێکەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەى پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەى پێ بدەن بۆ دوو وەرز.

لاگازێتا بڵاویکردۆتەوە کە سپالێتی کۆمەڵێک مەرجی هەبوە بۆ ئەوەى ئەرکی راهێنەرایەتی یانەى ئینتەرمیلان وەربگرێت.

یەکێک لەو مەرجانە کڕینی سێ یاریزانی نوێیە بۆ ریزەکانی یانەى ئینتەرمیلان .

ئەمە جگە لەوەى ئیدارەى یانەکەش داواى لێکردوە بۆ وەرزی داهاتوو ئینتەرمیلان بگەیەنێتە چامپیۆنز لیگ.



محمد سلێمان
Top