لە رۆلاند گارۆس هیچ ركابەرێك خۆی لە بەردەم نادال رانەگرت وبە سەركەوتووی گەیشتە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتییەکە
نادال لە یارییەکەدا هیچ زەحمەتییەکی نەبینی و لە کۆمەڵەی یەکەمدا بە ئەنجامی شەش یەک پێشکەوت، دواتر لە کۆمەڵەی دووەمدا ماتادۆرە ئیسپانییەکە بە ئەنجامی شەش دوو ئەم کۆمەڵەیەشی بردەوە، لە کۆمەڵەی سێیەمیشدا بە هەمان ئەنجام و شەش بە دوو ئەم کۆمەڵەیەشی لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام بردەوە.
یارییەکەش کاژێرێک و 51 خولەکی خایاند، بەم بردنەوەیەش نادال خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی تێنسی رۆلاند گارۆس.
محمد سلێمان
