ڤۆزنیاکی لە رۆلاند گارۆس بە سەركەوتووی خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتییەکە

ڤۆزنیاکی لە رۆلاند گارۆس بە سەركەوتووی خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتییەکە
کارۆلین ڤۆزنیاکی دانیمارکی و پۆلێنکرای 11 پاڵەوانێتییەکە، دوای بردنەوەی لە سڤیتلانا کۆزنێتسۆڤای رووسی و پۆلێنکراوی هەشتەمی پاڵەوانێتییەکە، خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی تێنسی رۆلاند گارۆس.

لە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتییەکە هەردوو تێنسزان رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یارییەکە بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە سوودی خانمە دانیمارکییەکە کۆتاییهات.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، کارۆ بە ئاسانی و بە ئەنجامی شەش یەک ئەم کۆمەڵەیەی لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا.

لە کۆمەڵەی دووەمدا کۆزنێتسۆڤا گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و ئەم کۆمەڵەیەی بە ئەنجامی شەش چوار بردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەشدا ڤۆزنیاکی بە ئەنجامی شەش دوو براوە بوو و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی رۆلاند گارۆس.

محمد سلێمان
Top