سەرۆكی فیفا لەبارەی دەستەبەر كردنی 12هەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ لە لایەن ریال مەدریدەوە چەند لێدوانێكیدا

سەرۆكی فیفا لەبارەی دەستەبەر كردنی 12هەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ لە لایەن ریال مەدریدەوە چەند لێدوانێكیدا
جیانی ئەنفانتینۆی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی جیهان ستایشی ئاستی یاریزانانی ریال مەدرید دەكات و پیرۆزبایی ئاراستەی ئەم یانەیە دەكات كە توانیان بۆ جاری (12) لەمێژوودا ببنە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ.

ئەنفانتینۆ لەدوای یارییەكە بۆ رۆژنامەنوسان گووتی: لەكۆتاییدا باشترین تیپ توانی نازناوەكە بباتەوە، یوڤینتۆس گێمێكی زۆر باشی پێشكەش كرد، بەڵام ریال مەدرید لەتەواوی یارییەكە بەتواناتربوو.

ئەو گووتیشی: پیرۆزبایی ئاراستەی یاریزانانی ریال مەدرید دەكەم پاڵەوانانە دەركەوتن و ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد ، دەستخۆشی لەیاریزانانی یوڤینتۆسیش دەكەم.

محمد سلێمان
Top