بوفۆن دوای لەدەستدانی نازناوی چامپیۆنزلیگ چەند لێدوانێكیدا
بوفۆن لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ تۆڕی میدیا سێتی ئیتاڵی رایگەیاند ئەو شکستە بێهواییەکی زۆرە، ئێمە پێمان وابوو هەموو شتێکمان کردووە بۆ ئەوەی بەباشی یاری بکەین و نازناوەکە دەستەبەر بکەین.
گووتیشی: گێمی یەکەم بۆ ئێمە نایاب بوو، کێشەی گەورەمان بۆ ریاڵ مەدرید دروستکرد، بەڵام گێمی دووەم بۆ ئێمە بەهیچ جۆرێک باش نەبوو، ئەوە بێهیواهێنەر بوو، ئاشکرایە بۆ ئەوەی ئەو نازناوە ببەیتەوە دەبێت لە لە ئەستەم بەهێزتر بیت.
گۆڵپارێزە بە ئەزمونەکە لەکۆتایی لێدوانەکەیدا گووتی: هاوشێوەی کۆتاییەکانی رابردوو جارێکی تر بەداخم، بەداخەوە سەرجەم هەوڵەکانی ئێمە هەڵە بوو.
محمد سلێمان
