رۆناڵدۆ بەباشترین یاریزانی چامپیۆنس لیگی وەرزی ئەمساڵ دەستنیشانکرا
رۆناڵدۆ لەیاری ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس دوو گۆڵی تۆمارکردو یانەکەشی بەئەنجامی (4-1) گۆڵ سەرکەوتنی نوسییەوە.
بەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی دۆن بووە 105 گۆڵ لەچامپیۆنس لیگداو لەئێستاشدا گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانێتیەکەیە.
رۆناڵدۆ بەو دوو گۆڵە نازناوی گۆڵکاری وەرزی ئەمساڵی پاڵەوانێتیەکەی بە 12 گۆل بەدەستهێناو دوابەدوای یاریەکەش خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگی پێبەخشرا.
هەموو ئەوانەش لەکاتێکدایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێنج ساڵی یەکلەدوای یەکە گۆڵکاری چامپیۆنس لیگە.
محمد سلێمان
