ڤینگەر بارسێلۆنای بێ هیوا كرد
ڤینگەر دوای نوێ كردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ئەرسناڵ دەستی بە كارەكانی دەكات بۆ ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردەوە، ئارسن ڤینگەر دەیەوێت بەگەرمی بچێتە ناو بازاری گواستنەوەی یاریزانان و بۆ ئەمەش هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشلۆنە بڵاو دەكاتەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ڤینگەر دەرگای گەرانەوەی هیكتۆر بیلیرینی باڵی راستی یانەكەی بۆ یاریگای كامپ نو داخست ، چونكە راهێنەرەكە لەبەرامبەر فرۆشتنی باڵی راستی خۆی داوای (50) ملیۆن یۆرۆ دەكات.
محمد سلێمان
